یامال و چەند بەرپرسێک کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان کردووە

PM:08:25:16/10/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لامین یامال و بەڕێوەبەری کارەکانی و چەند بەرپرسێکی بەرشەلۆنە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامداوە لەپێناو باشترکردنی داهاتووی یاریزانەکە.

کامێرای بەرنامەی تەلەفیزیۆنی ئێل چیرینگویتۆی ئیسپانی، دیمەنێکی چاوەڕواننەکراویان گرت کە لامین یامال و خۆرخی مێندێزی بەڕێوبەری کارەکانی لەگەڵ دوو کەسایەتی دیاری یانەی بەرشەلۆنە لە هۆتێلێکی کەتەلۆنیا کۆدەبنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئەو بەرنامە بەناوبانگە ئاشکرای کردووە، چاوپێکەوتنەکە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە، یەکێک بووە لە کۆبوونەوە جدییەکان و مەبەست لێی هێورکردنەوەی یامال و باشترکردنی داهاتووی یاریزانەکە بووە.

باسی لەوەشکردووە، لامین یامال و ئەو کەسانەی لە چواردەوریدان تووشی چەندین کێشە بوون، بەتایبەتی لەگەڵ مونیر نەسراوی باوکی، رەنگە مێندێس مەبەستی لە چاکردنەوەی کێشەکانی نێوانیانبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە تەنیا دوای چەند رۆژێک لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گرنگیدانی پاریس سان جێرمان بە یاریزانە ئیسپانییەکە دێت، رەنگە بۆ پاراستنی یامالبێت لە هەر گرێبەستێک کە پێشکەشی دەکرێت.