جامی جیهانی لاوان.. ئیتاڵیا و ئۆرۆگوای گەیشتنە یاری کۆتایی

AM:10:15:09/06/2023

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی جیهانی لاوان ئیتاڵیا و ئۆرۆگوای بە بردنەوە لە کۆریای باشوور و ئیسرائیل گەیشتنە یاری کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی لاوان کە لە وڵاتی ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر کۆریای باشوور یاریکرد.

تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات، سیزار کاسادی لە خولەکی 14 گۆڵەکەت ئیتاڵیای کرد و لی سیۆن لە خولەکی 23 گۆڵی یەکسانی بۆ کۆریەکان کردەوە.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 86 سیمۆنی باڤۆندی گۆڵی دووەمی ئیتاڵیای تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی دو گۆڵ بەرامبەر گۆڵیک لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

لە هەمان قۆناغ، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسرائیل بووەوە و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە.

هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئۆرۆگوای سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی جامی جیهانی لاوان بەدەستهێنا و هەڵبژاردەکانی کۆریای باشوور و ئیسرائیل یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم ئەنجامدەدەن.
خ . ک