کام یانانە زۆرترین مووچەیان هەیە لە لالیگا؟

PM:10:34:19/09/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید لە پێشەنگی یانەکانی لا لیگادایە لە پێدانی مووچە بە یاریزانەکانی و بەرشەلۆنەش دووەمە.

پێگەی رابیتەی خولی ئیسپانیا لیستی ئەو یانانەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین مووچە خەرجدەکەن لەماوەی یەک ساڵدا بە شێوەیەک ئەو بڕە پارانە بە یاریزانەکانیان دەدەن کە لە یانەکەیاندان.

پێگەکە رایگەیاندووە، یانەی ریاڵ مەدرید لە پێشەنگی ئەو یانانەدایە کە لە وەرزی 2025 بۆ 2026 زۆرترین مووچە بۆ یاریزانەکانی خەرجدەکات کە بڕەکەی 761 ملیۆن یۆرۆیە بەهۆی ئەوەی زۆرترین ئەستێرەی تۆپی پێ لە یانەکەدا بوونیان هەیە و مووچەی زۆریان بۆ دیاریکراوە.

یانەی بەرشەلۆنەش لە پلەی دووەمدایە بە شێوەیەک کە بڕی مووچەی یاریزانەکانی بۆ 351 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە لە کاتێکدا وەرزی رابردوو کۆی بڕی مووچەی ئەو یانەیە 463 ملیۆن یۆرۆ بووە.

لە پلەی سێیەمیشدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبینرێت بەشێوەیەک کە بڕی مووچەی یاریزانەکانی بۆ 326 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەتەوە، یانەکانی ڤیاریاڵ بە 173 ملیۆن یۆرۆ و ریاڵ سۆسیداد بە 128 ملیۆن یۆرۆ لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدان.

خ . ک