PM:08:44:20/09/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک لە هۆڤنهایمی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی بۆندسلیگا بایرن میونشن
بووە میوانی هۆڤنهایم.
لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم یارییەک هاوسەنگبوو بەجۆرێک
گۆڵکردن بۆ خولەکی 44 دواکەوت کاتێک لەو ساتەدا هاری کەین توانی واژۆ لەسەر گۆڵی
یەکەمی یارییەکە بکات و سەرئەنجام نیوەی یەکەمیش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 48 بەلێدانی سزا هاری کەین
توانی دووەم گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆماربکات.
پاشان هەمان یاریزان توانی سێیەم گۆڵی خۆی لە خولەکی 77
تۆماربکات و هاتریک لە یارییەکدا بنووسێتەوە.
پاشان لە خولەکی 82 ڤلادمێر توانی گۆڵێک بۆ هۆڤنهایم
تۆماربکات و جیاوازییەکە کەم بکاتەوە، بەڵام لە خولەکی نۆی کاتی زیادکراو گنابری
توانی چوارەم تۆپ بخاتە نێو خانەی گۆڵی خاوەن ماڵەوە.
سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
لەبەرژەوەندی بایرن میونشن کۆتایی هات و ژمارەی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 12 خاڵ و
لە پلەی یەکەم خۆیان جێگیرترکرد.
لە یارییەکانی هەمان هەفتەی بۆندسلیگا ماینز و فرایبۆرگ
و لایپزیگ توانیان بردنەوە بەدەست بهێنن.