PM:07:36:20/09/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە
ئیسپانیۆلی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید
لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لە ئیسپانیۆل کرد.
لە تایمی
یەکەمدا مێرێنگی باشتربوون و توانیان لە خولەکی 22 لەرێگەی ئیدیر مێلیتاو
بەشێوازێکی هونەری جوان گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆریدا بۆ زیاد کردنی ئەنجامەکە،
بەڵام سەرکەوتوونەبوون و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە لەبەرژەوەندی کوڕانی
ئەلۆنسۆ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یانەی شاهانە بەهەمان شێواز دەستیان بە
یارییەکە کردەوە و لە خولەکی 47 مباپێ توانی گۆڵی دووەم و دڵنیاییان بۆ تۆماربکات.
سەرئەنجام یارییەکە بەم ئەنجامە واتە بە دوو گۆڵی
بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و
ژمارەی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 15 خاڵ و لە پلەی یەکەمدان، ئیسپانیۆلیش بە 10
خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.