PM:11:37:19/09/2025
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جێلیس سزایەکی قورس بە زیندانی کردن و پێبژاردن دراوە بەهۆی 13 تاوانی گەورەی گرەوکردن.
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جێمی جێلیسییاریزانی یانەی والسال سزای قورسی بەسەردا سەپێنراوە دوای تەواوبوونی دادگایی کردنی.
یەکێتیەکە ئاشكرایکردووە، جێلیس بە سزای زیندانی کردن بۆ ماوەی پێنج مانگ و راگرتنی لە یارییکردن بۆ ماوەی یەک ساڵ و پێبژاردنی هەزار 250 پاوەند سزادراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو یاریزانە 13 تاوانی گەورەکردنی بە یارییەکانەوە کردووە جگە لەوەش سێ حاڵەتی تری گەورە کردنی کردووە کە لەبەرژەوەندی خۆی کردویەتی لە یاریگادا.
دەشڵێن، جێلیس دانی بەوەدا ناوە کە لە مانگی چواری ساڵی 2019 تا مانگی حەوتی 2023 بە شێوەیەکی گشتی دوو هەزار و 248 گرەوی کردووە کە ئەوەش ئامارێکی شۆکهێنەر بووە و مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
خ . ک