PM:08:35:19/09/2025
356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنی و یانەی لیڤەرپوڵ چاوەڕێی سزای قورس دەکەن دوای ئەو کێشەیەی رویدا.
لە کۆتا خولەکەکانی یاریی نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید شەڕ و توندوتیژی لە نێوان دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ و هاندەرێکی یانەی لیڤەرپوڵ رویدا بەتایبەت دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی ڤان دایک.
دوای یارییەکەش، سیمیۆنی رایگەیاند کە بە درێژایی یارییەکە سوکایەتی پێکراوە و لەلایەن چەند هاندەرێکەوە بەردەوام قسەی پێوتراوە ئەوەش هۆکاری دروستبوونی ئەو کێشەیە بووە.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی تێلیگراف ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ و یانەی لیڤەرپوڵیش چاوەڕێی سزای قورس دەکەن لەلایەن یوفاوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە بەهۆی ئەوەی هەوڵیداوە هێرشبکاتە سەر هاندەرەکە سزا دەدرێت لە بەرامبەریشدا ئەو هاندەرە بەهۆی ئەوەی وشەی نەشیاوی بەکارهێناوە رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
جگە لەوەش یانەی لیڤەرپوڵ چاوەڕێی سزا دەکات بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە ئەو هاندەرە لە کاتی یارییەکەدا راگرن تا بەردەوام نەبێت لەسەر وتنی وشەی نەشیاو بەرامبەر سیمیۆنی راهێنەر.
خ . ک