PM:09:13:20/09/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا بە گۆڵێک
لەگەڵ ڤیرۆنا یەکسانبوو.
لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس
بووە میوانی هیلاس ڤیرۆنا.
لە تایمی یەکەمدا یۆڤانتۆس باشتربوو بەجۆرێک لە خولەکی
19 کۆنسێساو توانی گۆڵی یەکەم بۆ تیپی میوان تۆماربکات.
پاشان لە خولەکی 44 ئۆربان توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ
ڤیرۆنا تۆماربکات، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا هەردوولا هەوڵێکی زۆریاندا بۆ
تۆمارکردنی گۆڵی دووەم، بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام یارییەکە بەهەمان ئەنجام
واتە بەگۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 10
خاڵ و لە پلەی یەکەم ماوەیە و ڤیرۆناش خاوەنی تەنها سێ خاڵە.