فلیک: بەشداری ئاهەنگی باڵۆن دۆر دەکەین

PM:04:59:20/09/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک رایگەیاند کوبارسی ئامادەیە بەڵام نازانێت سەرەکی دەبێت یان نا، بەشداری ئاهەنگی باڵۆن دۆریش دەکەن.

هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یارییەکەیان بەرامبەر خیتافی رایگەیاند، تاکە شتێک کە گرنگ بێت بە لایەوە یانەکەی خۆیەتی و گرنگی نادات بە یانەکانی تر.

فلیک وتی، راهێنان و ئامادەکاری زۆر باشمان کردووە بۆ ئەم یارییە و پێویستە سەرجەم یاریزانەکان هەموو توانای خۆیان پێشکەش بکەن لەپێناو بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵ بۆ یانەکەمان.

وتیشی، کۆبارسی ئامادەیە و کێشەی نییە بەڵام نازانم سەرەکی دەبێت یان نا، گاڤیش بەردەوامە لە وەرگرتنی چارەسەرەکان و لە هەفتەی داهاتوودا پێشکەوتنی نوێ دەزانین.

دەشڵێت، 27 یاریزان لە یانەکەماندا بوونیان هەیە و سەرجەمیان گرنگن چونکە وەرزەکە دوور و درێژە، دڵخۆشم بە ئاستیان و کوالێتی و توانایەکی نایابیان هەیە لە یاریگادا.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت تەنها سەرنجمان لەسەر شێوازی یارییکردنمان بێت و ئەوە ئیشی خۆی و یاریزانەکان نییە کە بزانن لە کام یاریگادا یارییدەکەن، بەشداری ئاهەنگی باڵۆن دۆر دەکەن چونکە چەند یاریزانێکیان پاڵێوراون.

خ . ک