PM:10:15:19/09/2025
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدریگۆ رایگەیاند وەرزی رابردوو کاتی سەختی تێپەڕاندووە و سوپاسی ئەنچیلۆتیش دەکات.
رۆدریگۆ گۆسی ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێکدا رایگەیاند ، لە کۆتایی وەرزی رابردوودا کاتی سەختی زۆری تێپەڕاندووە و لەڕووی دەرونیەوە باش نەبووە.
رۆدریگۆ دەڵێت، سوپاسی خێزانەکەم دەکەم کە لەو ماوەیەدا بەردەوام لە پشتم بوون و پاڵپشتیان کردووم بەڵام نابێت ئەوەشم بیر بچێت کە کارلۆ ئەنچیلۆتی چەندە کاری گەورەی لەگەڵ مندا کرد لەبەرئەوە بەردەوام سوپاسگوزاری ئەوم.
دەشڵێت، هەموو یاریزانێک لە ماوەیەکی یاریی کردنیدا رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە بەڵام نابێت خۆت بدەیت بەدەستەوە بەڵکو دەبێت بەهێز بیت و هەموو کات بجەنگیت لەپێناو ئامانجەکانتدا.
ئەم لێدوانانەی رۆدریگۆ دوای ئەوە دێت کە رۆژنامەکان دوپاتیانکردووەتەوە، ئەو یاریزانە هەست بەدڵخۆشی ناکات بەهۆی ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکیریاڵ مەدرید دوورخراوەتەوە.
لە ماوەی رابردووشدا، بەردەوام رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئەو یاریزانە لەلایەن چەندین یانەوە گرنگی پێدەدرێت کە ئەوانیش مانچستەر سیتی و ئارسناڵ و چێڵسین.
خ . ک