دوو یانەی گەورە ڤاندی ڤینیان دەوێت

PM:06:25:20/09/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی و لیڤەرپوڵ ئارەزوی گواستنەوەی ڤان دی ڤین دەکەن بەڵام تۆتنهام لەپێناو مانەوەی ئامادەیە مووچەکەی بۆ دوو هێندەی ئێستای زیاد بکات.

ئاستە بەرزەکەی میکی ڤان دی ڤین لەگەڵ تۆتنهام پێشکەشی دەکات سەرنجی یانە گەورەکانی جیهانی بۆخۆی راکێشاوە.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە هەردوو یانەی چێڵسی و لیڤەرپوڵ ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە پێشکەش بکەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بەرپرسانی سپێرێز دەیانەوێت بەهەموو توانایانەوە پارێزگاری لە توا ناکانی یاریزانەکەیان بکەن و گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە و مووچەکەشی دوو هێندەی ئێستای لێبکەن.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 57 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات و یارمەتییەکی باشی تۆتنهامیشی داوە لە بەدەست هێنانی ئەنجامەکانیان.