دى ماریا لەبەردەم ژمارەیەکى مێژووییدایە

PM:02:29:24/05/2023

1084 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دۆرتمۆند هەوڵى گواستنەوەى دى ماریا دەدات و ئەگەر یاریزانەکە پەیوەندى بە بۆندس لیگاوە بکات ژمارەیەکى مێژووى تۆماردەکات.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، یانەى بڕوسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى لە دانوستاندندایە لەگەڵ ئەنخیل دى ماریاى ئەرجەنتینى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى بۆ ئەوەى لە مێرکاتۆى هاوینەدا بیگوازێتەوە ڕیزەکانى، دواى ئەوەى بەشداریکردنى لە چامپیۆنز لیگى وەرزى داهاتوو مسۆگەرکردووە بەپێچەوانەى یۆڤانتۆسەوە.

هاوینى داهاتوو گرێبەستەکەى دى ماریا لەگەڵ خانمە پیرەکە کۆتایى دێت و بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانیش دى ماریا گرێبەستەکەى نوێناکاتەوە، دواى ئەوەى دانوستاندنەکانى نێوانیان ڕاگیراوە.

ڕادیۆى دى سپۆرتى ئەرجەنتینى ئاشکرایکرد، دۆرتمۆند دەیەوێت ئەو دۆخە بقۆزێتەوە و بەگرێبەستێکى خۆڕایى دی ماریا پەلکێشى ڕیزەکانى بکات لە مێرکاتۆى هاوینەى داهاتوودا.

ڕادیۆى ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە، ئەگەر دى ماریا پەیوەندى بە بوندس لیگاوە بکات، دەبێتە یەکەم یاریزانى ئەمریکاى باشور لە هەر پێنج خولە گەورەکەى ئەوروپادا یارى بکات، کە پێشتریش لە خولەکانى لیگ وەن و پریمەر لیگ و لا لیگا یارى کردووە.

دى ماریا، کە سەرەتاى ئەم وەرزە لە پاریسەوە بەبێ بەرامبەر پەیوەندى بە یۆڤانتۆسەوە کرد، لەم وەرزەدا بەشدارى 38 یارى کردووە و هەشت گۆڵ و حەوت ئەسیستى تۆمارکردووە.

گ . ف

Report: Angel Di Maria likely to leave Juventus after contract talks break down - Black & White & Read All Over