سەردێڕ:

کۆمەڵێك هەڵە کەسانی بەڕۆژوو لە مانگی رەمەزاندا دەیکەن

PM:05:24:05/04/2022

5836 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی ڕۆژوەوانان لە ژەمی ئێوارەوە تا کاتی پارشێو چەند هەڵەیەکی باو دەکەن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەیان بەجێ دەهێڵێت.


لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "الوطن"، ئاماژە بە چەند هەڵەیەکی باوی رەمەزانان دراوە کە لە کاتەکانی نێوان ژەمی ئێواران و پارشێواندا رۆژوەوانان ئەنجامی دەدەن، ئەمانە لەجیاتی سوود زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت و تووشی ماندوێتی و شەکەتییان دەکات، ئەوانیش:

١زیادەڕەوی کردن لە خواردنە سوێرەکان و خواردنەوە بە ئاگاهێنەرەوەکان.

٢خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو لە کاتی رۆژو شکاندن.

٣فەرامۆشکردنی ژەمی ئێواران.

٤زیادەڕەوی کردن لە خواردنی شیرینی.

٥خواردنی بڕیکی زۆری خۆراک لە یەک ژەمدا.

٦خواردنەوەی ئاوی سارد.

٧رۆژوشکاندن بە خواردنی چەور.

٨- ئەنجامنەدانی راهێنانی وەرزشی.













گەلەری