PM:09:15:26/03/2022
1484 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا، ٧٠ نەخۆشخانە و بنکەی چاودێری تەندروستی کراونەتە ئامانج.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کردوە، بەهۆی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان، ٧٣ کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون.
هاوکات
ڤۆلۆدیمێر زیلێنکسی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، لە چەند بەرەیەکی
شەڕەوە زیانی قورسیان لە هێزەکانی روسیا داوە و باسیلەوەشکرد، توانا تەکنیکییەکانی
روسیا لاوازن و ناتوانن ئەوە بەدەستبهێنن کە هەوڵی بۆ دەدەن.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، لە ئێستادا شەڕ و ڕوبەڕووبونەوە لە هەریەکە لە شارەکانی کێیڤ و ماریۆپۆل
و خارکیڤ و و هەرێمەکانی دۆنباس بەردەوامە، بەگوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان،
تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن ٨٠٠ هەزار ئۆکرانی خاکی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە.