سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی موچەی ئەو شوێنانەی موچەی مانگی شوباتییان وەرنەگرتووە

PM:08:06:26/03/2022

61792 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمییدا بڕی پارەی پیوێست بۆ بانکەکانی سلێمانی دابین دەکەن و تەواوی فەرمانبەران لەماوەی دوو رۆژدا موچەکانیان وەردەگرن.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە سبەی زیاتر لە ٣٥ ملیار دینار بدرێتە بانکەکانی سلێمانی بەمەبەستی تەواوکردنی مووچەی مانگی شوبات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی بڕە پارەکە دابین دەکەن بۆ بانکەکانی سلێمانی و بڕیارە لەماوەی دوو رۆژیشدا موچەی ئەو شوێنانەی دابەشنەکراوە دابەشبکرێت.

باسی لەوەشکردووە، هەر لە سبەینێوە دەست بە ئامادەکارییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند هەموو ٢٥ی مانگێک موچەدابەش دەکات بەڵام حکومەتى هەرێم بە بیانووى نەناردنى ٢٠٠ ملیار دینارەکەى بەغدا، موچەی مانگی شوبات سستییەکی زۆری بەخۆوە بینیوە و لە سلێمانی و هەڵەبجەش چەند جارێک بەبیانووی نەبوونی پارەوە هاوڵاتییان موچەکانیان دواکەوت.













گەلەری