سەردێڕ:

بایدن: پارێزگاری لە ئەندامەکانی هاوپەیمانییەتی ناتۆ دەکەین

PM:06:49:26/03/2022

3680 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا پارێزگاریکردن لە بەندی پێنجی پەیماننامەی ناتۆ کە باس لە پارێزگاریکردنی هاوبەش دەکات بە ئەرکێکی پیرۆز دەزانێت.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوتا پۆڵەندیەکەی ئاماژەی بەوەدا، ئەمریکا پارێزگاریکردن لە بەندی پێنجی پەیماننامەی ناتۆ کە باس لە پارێزگاریکردنی هاوبەش دەکات بە ئەرکێکی پیرۆز دەزانێت و پۆڵەندا دەتوانێت پشت بەوە ببەستێت بۆ دڵنیابون لە ئارامی وڵاتەکەیان.

بەندی پێنجی ناتۆ دەڵێت، "هەر هێرشێکی چەکداری بۆسەر ئەندامێکی ناتۆ یان چەند ئەندامێکی ناتۆ لە ئەوروپا یان باشوری ئەمریکا بە هەڕەشە بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەتییەکە هەژمار دەکرێت."

هاوکات لە سەدانەکەیدا بایدن بە هاوەڵی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا چاوی بە دیمیترۆ کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا و ئۆلیسکی ریزنیکۆف وەزیری بەرگری ئۆکرانیا کەوت لە شاری وارسۆی پۆڵەندا.

لەم بارەیەشەوە نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەکرد، چوار وەزیرەکە لە کۆبونەوکەیاندا گفتوگۆیان لەبارەی دەرئەنجامەکانی کۆبونەوەی لوتکەی ناتۆ و پاپەندبونی ئەمریکا بە پاراستنی سەروەری و یەک پارچەیی خاکی ئۆکرانیا کردووە.

ئاشکراشیکردووە، دوو وەزیرە ئەمریکیەکە بەڵێنیان بە وەزیرە ئۆکرانیەکان داوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە رووی ئەمنی و مرۆییەوە .

ئەمەش لەکاتیکدایە، پێشتر ئەمریکا رایگەیاند دوو ملیار دۆلاری دیکە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن و ١٠٠ هەزار پەنابەری ئۆکرانیش وەردەگرن.













گەلەری