PM:10:27:19/03/2022
11488 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشنیاری بایکۆتکردنی سەرجەم بازرگانییەکان و توندکردنەوەی سزاکانی سەر روسیای بۆ یەکێتی ئەوروپا کردووە و داواشی کردووە بە زوترین کات هەنگاو بنێن.
ماتیۆس مۆرافسکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا، پۆڵەندا پێشنیاری کردووە کە یەکییەتی ئەوروپا بایکۆتی بازرگانیکردن لەگەڵ روسیادا بکات و هەڵبستێت بە تونکردنەوەی سزاکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە.
دەشڵێت، "دوامان
کردووە ئەوروپا وەسانتدنی کاری بازرگانی لەهەردوو دەروازەی ئاوی و وشکانییەکان لەگەڵ
روسیادا بەزووترین کات جێبەجێ بکات."
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە
بڕوای ئەوان پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانییەکان مۆسکۆ ناچاردەکات ئەم جەنگە قورسەی
ئۆکرانیا رابگرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت هەفتەی
رابردوو یەکێتی ئەوروپا رەزامەندیدا لە سەپاندنی گەڕی چوارەمی سزاکانی سەر روسیا.