سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی زانیاری نوێ لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ئاشکرادەکات

PM:06:28:19/03/2022

20452 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی وتەی چاوگێکی ئاگادار بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی ڕازیبووە بە داوای پارتی بۆ لابردنی بەرهەم ساڵح وەک کاندیدی یەکێتی و دەنگدان بە کاندیدێکی دیکە، بەڵام تا ئێستا یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە.


چاوگێکی ئاگادار ڕایگەیاند کە بافڵ تاڵەبانی ڕازیبووە بە داواکەی پارتی بۆ دەستبەرداربوون لە بەرهەم ساڵح وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار و دەنگدان بە کاندیدێکی دیکە بەڵام تا ئێستا بە فەرمی یەکلانەبووەتەوە کە هەردوو حزب لەسەر چ کاندیدێک ڕێکدەکەون.

وەک چاوگەکە دەڵێت، "پارتی و یەکێتی کەناڵی پەیوەندیکردنیان بۆ گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار هەیە و هاوسەرۆکی یەکێتی رازیبووە بە لابردنی بەرهەم ساڵح بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕێکبکەون کە بڕیارە شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پۆستەکە ئەنجامدبدات

بۆ ئەم بابەتە ئين ئار تی پەیوەندی کرد بە چاوگێکی تر لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەڵام ئەو چاوگەی تر رەتی کردەوە تا ئێستا رێکەوتنی لەو جۆرە هەبێت و رەتی کردەوە کە بافڵ تاڵەبانی رازیبوبێت بە مەرجەکەی پارتی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممەی رابردوو، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ناوی ٤٠ کاندید هەیە و بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو ٢٦ ی ئەم مانگە؛ دانیشتنی پەرلەمان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە ئەنجامبدرێت.


 













گەلەری