دوو چاوگی ئاگادار لە کۆشکی سپیەوە رایانگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەربکات لەبەرامبەر پابەندی ئاشکرای ئێران بۆ کەم کردنەوەی نائارامییەکانی ناوچەکە. هاوکات، دوو چاوگی دیکەی ئەمریکی و ئیسرائیلی دەڵێن، " دەرکردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر پەیوەندی بە رێککەوتنامەی ڤیەنناوە نییە".
ماڵپەری ئەکسیۆس لە زاری دوو چاوگی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەربکات لەبەرامبەر پابەندی ئاشکرای ئێران بۆ کەم کردنەوەی نائارامییەکانی ناوچەکە.
هاوکات، ماڵپەری ئەکسیۆس لە
زاری دوو چاوگی دیکەی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، دەرکردنی سوپای
پاسداران لە لیستی تیرۆر پەیوەندنی بە رێکەوتنامەی ڤیەنناوە نیە و رێکەوتنامەیەکی
دیکە لەنێوان ئەمریکا و ئێران دا ئەنجام دەدرێت.
فرانک مەکەنزی فەرماندەی
ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لەنوێترین لێدوانیدا
رایگەیاند، ئێران گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژەی بەوەشدا، نیگەرانن
لەمەترسی موشکی ئێران و گروپەکانی سەر بەئێران.
دەشڵێت، ئاڕاستەکردنی موشک
و وەڵامدانەوەی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل و عێراق و سوریا، مەترسی بۆ سەر هێزەکانیان
دروست دەکات.
وتیشی، بوونی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان
و سیستەمی بەرگری بۆ رێگری لەمەترسییە موشەکییەکانی ئێران پێویستە بۆ ناوچەکە.
لەبارەی دانوستانەکانی رێککەوتنامەی
ڤیەنناوە وتی، ئەمریکا نایەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە جین ساکی،
وتەبێژی کۆشکی سپی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، " گفتوگۆ لەبارەی
لابردنی ناوی سوپای پاسداران لەلیستی رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەسەرەتادایە، ناچمە
ناو ودەکارییەوە".
وتیشی، هەوڵەکانی دۆناڵد
ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، رەوشەکەی خراپتر کرد و سوپای پاسداران هێرشبەرتر بووە.