بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت و سبەینێ لە دوانیوەڕۆوە کەشەکە سەقامگیر دەبێت. هاوکات، کەشناسی عێراق رایگەیاند، "رۆژی دووشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و هەندێجار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە چەند ناوچەی جیاجیا نمەباران دەبارێت و هیچ گۆڕانێک لەپلەکانی گەرمادا روونادات".
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێ کات و شوێندا و لە ناوچەشاخاوییە بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ
یەکشەممە ئاسمانی پارێزگاکە هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی
نمەباران لە هەندێ شوێندا و لەدوای نیوەڕۆوە
کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
لەبارەی پێشبینییەکانی
کەشوهەوای پارێزگای سلیمانییەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت
لە گەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان
بەفرێکی کەم تێکەڵ بەباران دەبارێت.
دەشڵێت، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمەباران
لە هەندێ شوێندا و لەدوای نیوەڕۆوە کەشەکە
سەقامگیر دەبێت.
هاوکات، لەبارەی
پێشبینیکردنی کەشوهەوای پارێزگای دهۆکەوە راگەیەنراوەکەی کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی
نمەباران لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم
تێکەڵ بەباران دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ
یەکشەممە ئاسمان
هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمەباران لە هەندێ شوێندا و لەدوای نیوەرۆوە کەشەکە
سەقامگیر دەبێت.
راگەیەنراوەکە لە بارەی
کەشوهەوای پارێزگای هەڵەبجەشەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت
لە گەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی ئێوارەدا و سبەىنێ یەکشەممە لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت.
لەبارەی کەشوهەوای
پارێزگای کەرکوکەوە راگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێم ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی
کاتەکاندا.
هەروەها لەلایەن خۆیەوە، دەستەی
کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی
هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواودەبێت و
ئەگەری بارینی بارانێکی کەمی هەیە کە دواتر بۆ بارانی مامناوەند خوڕ دەگۆڕێت و
پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ
یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و هەندێجار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. پێشبینیدەکرێت نمەباران ببارێت و هیچ گۆڕانێکیش لەپلەکانی گەرمادا روونادەن.
هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکەی
کەشناسی عێراق، رۆژی دووشەممە، ئاسمانی
هەرێم نیمچەهەور دەبێت و هەندێجار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە چەند ناوچەی جیاجیا نمەباران دەبارێت و
لەهەندێ ناوچەش هەورە بروسکەی لەگەڵدادەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی
رۆژانیپێشووتر دەبێت.
راگەیەنراوەکە باسی
لەوەشکردووە، رۆژی سێشەممە، ئاسمانی هەرێم
نمیچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.