سەردێڕ:

دادگای ئەم وڵاتە بەکارهێنانی تێلگرامی لەسەرۆکی وڵاتەکەی قەدەغەکرد

AM:09:16:19/03/2022

4912 جار خوێندراوەتەوە

دادگای بەرازیل بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی تێلگرام لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە قەدەغەکرد کە بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن لە ئازادی هاوڵاتییانی بەکاری هێنابوو.


ئەمڕۆ شەممە، ئەلێکسەندەر دی مورایس دادوەر لە یەکێک لە دادگاکانی بەرازیل ماڵپەڕی فەرمی دادگای باڵای وڵاتەکەی بڕیاری قەدغەکردنی بەکارهێنانی ئەپی تێلگرامی لە جاییر بۆلسونارۆی سەرۆکی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەو دادوەرە، جاییر بۆلسونارۆ لە چەندین بۆنەدا رێزی فەرمانەکانی دادگای نەگرتووە و ئەپیکەیشنی تێلگرامی بەشێوەیەکی خراپ بەکارهێناوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاری قەغەکردنی بەکارهێنانی تێلگرام تەواوی وڵات دەگرێتەوە و هیچ هاوڵاتییەکی بەرازیلیش بۆی نییە بەکاری بهێنێت، کە ٥٣٪ هاوڵاتییان لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە بەکاری دەهێنن.

ئەلێکسەندەر دی مورایس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، جاییر بۆلسونارۆی سەرۆکی بەرازیل تێلگرامی بۆ هەڕەشەکردن لەسەر ئازادی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بەکارهێناوە بەمەبەستی هەڵبژاردنەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی وڵاتەکەیدا.

لەلایەن خۆشییەوە، جاییر بۆلسونارۆی سەرۆکی بەرازیل بڕیارەکەی دادگای رەتکردەوە و دەڵێت، ئەو دادوەرە بڕیارەکەی لەبرامبەر کەسێک و دوو کەس درنەکردووە، بەڵکو ٧٠ ملیۆن بەکارهێنەری وڵاتەکەی زیانیان بەردەکەوێت.

هەروەها، ئەندرسۆن تۆریس وەزیری دادی بەرازیلی لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، ملیۆنان بەکارهێنەری بەرازیلی بەهی بڕیارەکەی ئەلێکسەندەر دی مورایسەوە زیانیان بەردەکەوێت، هەربۆیە وەزارەت جارێکی دیکە بە بڕیارەکەی ئەو دادوەرەدا دەچێتەوە.

ئەپڵیکەیشنی تێلگرام لەلایەن بافڵ دۆرۆف، هاوڵاتییەکی روسییەوە داهێنراوە. جاییر بۆلسونارۆی سەرۆکی بەرازیل بەشێک لە ئەپڵیکەیشنەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بەکارهێناوە و تیایدا هەڕشەی لە ئازادی دەنگدانی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە بە مەبەستی دوو بارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی بەرازیل.













گەلەری