AM:08:54:18/03/2022
41216 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سۆران رایگەیاند، کاتژمێر سێی شەو ئاگادارکراونەتەوە لەبوونی تەرمی کچێک لە فریاکتەوتنی سۆران کە قوتابییە و بە چەکی کڵاشنکۆف شەش گوللـەی لێدراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
شێروان خالد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، کچەکە تەمەنی ١٥ ساڵە و تۆمەتباری کوشتنی کچەکە باوکی خۆیەتی و بە ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی وتەی پۆلیسیش هۆکارەکەی کۆمەڵایەتی بووە و دوو کەس لە
بابەتەکەوە تێوەگلاون و هەردووکیان خۆیان رادەستی پۆلیس کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە تەنها لەماوەی سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ ١١ ژن
لە هەرێمی کوردستان کوژراون و لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٤٢٢ ژن کوژراون
بەگوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانی هەرێمی کوردستان.
ل.ل