سەردێڕ:

پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانى داعش دژ بە ئێزیدیەکان کۆدەبێتەوە

PM:11:58:08/02/2022

2128 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە پەرلەمانی بەریتانیا رۆژی پێنجشەممە لەسەر پرسی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزیدییەکان کۆبێتەوە.


بڕیارە دانیشتنی پەرلەمانی بەریتانیا لەلایەن براندان ئۆهاراوە بەڕێوەببرێت، کە ناوبراو بەوە ناسراوە لە ماوەی پێشوودا یەكێک بووە لەو کەسانەی هەوڵیداوە ئەو تاوانانەی دژ بە ئێزیدییەکان کراوە بە جینۆساید بناسرێت.

پێشتر تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزیدیەکانی ئیدانە کردبوو، بەڵام سەرکەوتووی نەبوو لەوەی دەنگی پێویست بەدەسبهێنێت تا ئەوەی بەسەر ئێزیدییەکان هات لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە بە جینۆسایدی بناسێنێت.

رێکخراوی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ قەزای شەنگالی کۆنترۆڵکرد و بەوهۆیەوە هەزاران هاوڵاتى ئێزیدی کوژران و بێسەروشوێن بوون.













گەلەری