PM:05:09:11/01/2022
9016 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاگادارییەکدا داوای ناوی ئەو پێشمەرگانە دەکات کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و دەڵێت، لە دوای ٢٠ی ئەم مانگەوە هەر پێشمەرگەیەک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەینەوە کە لەماوەی یەک رۆژدا لیستی ناوی ئەو کەسانە ئامادە بکەن، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە."
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "دوایین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ٢٠ی ١ی ٢٠٢٢، لەم بەروارە بەدواوە،
هەر کەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ دەکرێت."
ئەوەش هاتووە،
"ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان دەکەینەوە، هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی
کاروباری پزیشکی بکەن، تاوەکو لە وەرگرتنی ڤاکسینئاسنکارییان بۆ بکرێت."