لە کاتێکدا ساڵەکانی ٢٠١٥-٢٠٢١ بە "گەرمترین ساڵەکان" لە سەرانسەری جیھان تۆمارکرا، تێکڕای گەرمیی زەوی لە ساڵی پار بە ٠،٣ پلە لە سەرووی گەرمیی ساڵەکانی ١٩٩١-٢٠٢٠ بووە.
بەپێی ئەنجامی ساڵانەی ئاژانسی کۆپێرنیکوس بۆ گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا لە یەکێتی ئەوروپا، زیادبوونی گازە ژەھراوییەکانی گەرمی زەوی لە بەرگی زەویدا بە درێژایی ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام بووە.
بەپێی ئەنجامی
ساڵانەی ئاژانسەکە؛ لەم ماوەیەدا ئاستی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن و گازی میسان گەیشتووەتە
ئاستێکی پێوانەیی.
ئەوەش هاتووە، رێژەی
دەرچوونی کاربۆن لە ئەنجامی ئەو ئاگرانەی کە لە دارستانەکان کەوتووەتەوە بە تایبەتی
ئاگرەکانی سیبیریا، لە سەرانسەری جیھان گەیشتە ھەزار و ٨٥٠ مێگاتەن لە کاتێکدا ئەم
بڕە لە ساڵی رابردوودا ھەزار و ٧٥٠ مێگاتەن بوو.
ئاژانسەکە
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢١دا، ناوەندی پلەی گەرمای ساڵانە لە جیھان ٠،٣ پلە
لە سەرووی پلەی گەرمای تۆمارکراو لە ١٩٩١-٢٠٢٠ بوو.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بەمشێوەیە، ماوەی ٢٠١٥-٢٠٢١ وەکو "گەرمترین حەوت ساڵ" لەسەرانسەری
جیھان تۆمارکراوە.