PM:10:14:01/09/2026
384 جار خوێندراوەتەوە
پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سلێمانیش دەستپێبکات، لەکاتێکدا هێشتا زیاتر لە 341 ملیار دیناری شایستەی ساڵانی 2025 و 2026 لەلایەن بەغدادەوە خەرجنەکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، لە پارێزگای دهۆک بڕەکە زیاتر لە 16 ملیار دینارە، بڕیارە سێشەممەی داهاتووش نزیکەی 22 ملیار دینار لە پارێزگای سلێمانی دابەشبکرێت.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ کراوە و چەکی بانکەکان تەواوکراو، لە ئێستادا
چاوەڕوانی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکرێت تاوەکو شایستەی دارایی
جووتیارانی سلێمانی رەوانە بکات و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
سەبارەت
بە شایستە داراییە ماوەکانیش وتی، حکومەتی بەغداد زیاتر لە 341 ملیار دیناری
ساڵانی 2025 و 2026 قەرزداری جووتیارانی هەرێمی کوردستانە، بە جۆرێک کە 83 ملیار
دیناری ساڵی 2025 و بڕی 258 ملیار و 400 ملیۆن دیناری ساڵی 2026 تا ئێستا
خەرجنەکراون و لای بەغدا ماونەتەوە.