PM:07:55:01/09/2026
1044 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، دەستیان بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران کردووە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و هێزەکانی ئەمریکا.
سێنتکۆم دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی خاکی ئێراندا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هێرشانە وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران بۆ سەر جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا.
تەلەفزیۆنی
فەرمیی ئێرانیش دەڵێت، گوێبیستی دەنگی پێنج تەقینەوە بوون لە دوورگەی قشم و چوار
تەقینەوەیش لە گەرووی هورمز پشتڕاستکراوەتەوە، هاوکات ئاژانسی فارسی ئێرانیش
بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی کنارک و چابەهار لە پارێزگاکانی
سیستان و بەلوجستان لە باشووری رۆژهەڵاتی بیستراوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش رایگەیاند، چەند کەسێک بەهۆی هێرشەکانی
ئەمریکاوە گیانیان لەدەستداوە و لەنێویشیاندا منداڵ هەیە.
دوای
ئەو هێرشانەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتیەکانی کرد زۆر وریابن و
ئامادەکاریی بۆ ئەگەری داخستنی ئاسمانیی ناوچەکە و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە
ئاسمانییەکان و جێهێشتنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.
لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای ئەمریکادا، بارەگای خاتەم ئەنبیا رایگەیاند، هێزە
چەکدارەکانیان زەبرێکی کوشندە و تێکشکێنەر لە ئەمریکا دەدەن.
لە گۆڕانکارییەکی نوێشدا، نرخی نەوت نزیکەی چوار دۆلار بەرزبوویەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە زیاتر لە ٩٤ دۆلار.