PM:07:04:01/09/2026
544 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سەربازیی دەکات لە بەرامبەر هەر توندکردنەوەیەکی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا، لە هەمان کاتیشدا جەخت لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی وڵاتەکەی بەسەر گەرووی هورمزدا دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بە جەنگی سەربازی لە دژی وڵاتەکەی ئەژمار دەکرێت، وتیشی لە بەرانبەر هەر توندکردنەوەیەکیدا وەڵامی سەربازییان دەبێت، قالیباف ڕەتی کردەوە کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمزیان لەدەست دابێت و جەختی کردەوە ڕێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە ڕێڕەوی باشوور نادەن، بەپێچەوانەی بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ.
هاوکات
قالیباف وتی، جەنگی ئابووری لە دژیان شتێکی نوێ نییە و گەمارۆی دەریایی ئەمریکاش
واتە جەنگی سەربازی، جەختیشی کردەوە، وڵاتەکەی لە جەنگەکەدا تەنانەت بۆ ساتێکیش
نەدۆڕاوە و ناشی دۆڕێنێت.
ئەمریکاشی
تۆمەتبار کرد بەوەی دوای شکستی لە جەنگ و دیپلۆماسیدا، پەنای بۆ جەنگی ئابووری و
دروستکردنی ئاڵۆزیی ناوخۆیی بردووە، ئەم لێدوانانە دوای چەند رۆژێک دێت لە هێرشێکی
ئاسمانیی کە واشنتن وتی دوو سەکۆی هاویشتنی مووشەکی هەڵگری مینی دەریایی لە
دوورگەی لارک بە ئامانج گرتووە، لە بەرانبەریشدا تاران بە هێرشی کردە سەر دوو
بنکەی سەربازیی لە ئوردن ئامانج گرتووە.
جەختیشی
لەوە کردەوە، وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵکردنی بەسەر گەرووی هورمزدا نەبەخشیوە و ناشیبەخشێت،
ئەمریکا توانیویەتی چەند کەشتییەک لە گەرووەکە بپەڕێنێتەوە، بەڵام هێزە
چەکدارەکانی ئێران بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵیان کردووە.