PM:02:02:01/09/2026
952 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە پرۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی دووبارە ڕێکخستنەوەی پرۆسەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی، لە سبەینێوە وەرگرتنی مامەڵەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، تەنیا ئەو کەسانەی مامەڵەکانیان لێ وەرگیراوە، دەتوانن بۆ
وەرگرتنی کارتەکانیان سەردان بکەن، بەپێی ئەو ماوەی کە بۆیان دیاریکراوە.