سەردێڕ:

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی؛ بزانە مسقاڵێک بە چەندە؟

PM:12:14:01/09/2026

1024 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتە چوار هەزار و ٣٨٢ دۆلار، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٩٤٠ هەزار دینارە و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠ هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتە چوار هەزار و ٣٨٢ دۆلار، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٩٤٠ هەزار دینارە.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە؛

 

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٤٠ هەزار دینارە.

 

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٨٠٧ هەزار دینارە.

 

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٩٨٤ هەزار دینارە.

 

مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ٧٤ هەزار دینارە.

ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکان چاوەڕوانی توندترکردنی سیاسەتی نەختیی ئەمریکا دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان. ئاماژەکانی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی وایکردووە وەبەرهێنەران لە کانزا زەردەکە دووربکەونەوە و پاشەکەوتەکانیان بۆ دراوە سوودبەخشەکان بگوازنەوە.

 













گەلەری