به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی هەرێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی هەریم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت به گشتی و خێرای با مامناوه‌ند و له‌نێوان ١٥-٢٠ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رێژه‌ی یەک بۆ دوو پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.
لەبارەی
کەشوهەوای سبەینێش کەشناسیی دەڵێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ
و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، جارێكی دیكه‌ش پله‌كانی گه‌رما رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن،
به‌جۆرێك به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ یەک بۆ سێ پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی
گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر: ٤٠
پله‌ی سیلیزی
پیرمام: ٣٦ پله‌ی
سیلیزی
سلێمانی: ٣٩
پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: ٤٠
پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: ٣٩
پله‌ی سیلیزی
دهۆك: ٣٧ پله‌ی
سیلیزی
زاخۆ: ٤٠ پله‌ی
سیلیزی
ئاكرێ: ٤٠ پله‌ی
سیلیزی
گه‌رمیان: ٤٣
پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران:
٢٩ پله‌ی سیلیزی