AM:09:31:01/09/2026
912 جار خوێندراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، پێویستە پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە. جەختیشی کردەوە کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتگیری لە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ بکەن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمیان تاوتوێ لەو چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی پشتگیری بۆ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپات کردەوە و رایگەیاند، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتگیری لە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ بکەن بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و پاراستنی سەربەخۆیی و سەقامگیریی عێراق.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی
نێوان هەرێم و بەغدا کرا، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە
چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا زەمینەی زۆرباش و گونجاو هەیە بۆ چارەسەرکردنی
کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەتیش کێشەی مووچە و پشکی هەرێم
لە بودجەی عێراقدا.