PM:11:28:30/08/2026
204 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاند، کە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و کەلوپەلی شوێنەواری بوون بە مەبەستی ساختەکردن و ساغکردنەوەیان.
ئەمڕۆ ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئۆپەرسیۆنەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی ئەنجامدراوە، لە کاتێکدا کە تۆمەتباران هەوڵیانداوە ئەو شوێنەوارە ساختانە لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساغبکەنەوە، لە ئێستاشدا بەپێی ماددەی ٢٤ لە یاسای شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، ئەندامانی باندە دەستگیرکراوەکە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و
کەلوپەلی شوێنەوار بوون، بە مەبەستی ساختەکردن و ساغکردنەوەی ئەو کەلوپەلانە لە
ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران راگیراون
و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.