PM:02:48:30/08/2026
1084 جار خوێندراوەتەوە
له كهناراوهكانی نێوان توركیا و قوبرس بە نزیکەی ٢٧٠ سەرنشینەوە نقومبوو، تاكو ئێستا ١٥٩ کەس لە سەرنشینەکان ڕزگارکراون و تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕانن بەدوای بێسەروشوێنەکاندا، ڕووداوەکەش بەهۆی چوونە ناوەوەی ئاو بۆ ناو بەلەمەکە لە دوری چوار میل لە وشکانییەوە ڕوویداوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەلەمێکی نەفەرهەڵگر کە نزیکەی ٢٧٠ سەرنشینی تێدابوو، لە کەناراوەکانی قوبرسی باکوور نقومبوو و لە ئێستاشدا پرۆسەیەکی بەرفراوانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.
لەوبارەیەوە موراد
شەنکول، سەرۆک شارەوانی شارۆچکەی کێرینیا (گیرنە)، بە کەناڵی سی ئێن ئێنی تورکی ڕاگەیاندووە
کە لە کۆی ١٥٨ سەرنشینی ناو کەشتییەکە، تاكو ئێستا توانراوە ١٥٩ کەسیان ڕزگار بکرێن
و بگەیەنرێنە شوێنی سەلامەت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی
کیبرس، بەلەمەکە لە جۆری (کاتاماران) بووە و لە دوری چوار میل لە کەناراوەکانەوە دەستی
بە ئاوکێشان کردووە و پاشان نوقم بووە، دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆر
لە ئەمبوڵانس بۆ شوێنی ڕووداوەکە ڕەوانە کراون.