AM:11:43:30/08/2026
1096 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، هه‌رچی داواكراوێك هه‌بوبێت له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقه‌وه هه‌مویان جێبه‌جێ كراون و ژماره‌یه‌كی زۆر داواكراو ده‌ستگیركراون و راده‌ستیان كردون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وەزیری ناوخۆی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، هه‌رچی داواكراوێك هه‌بوبێت له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه هه‌مویمان جێبه‌جێ كردوه و ژماره‌یه‌كی زۆر داواكراو ده‌ستگیركراون و راده‌ستمان كردون.
باسی لەوەشکرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌دا
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له پاره و زێڕدا گیراوه و له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وپه‌ڕی
هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر
راسپارده‌ی مه‌سعود بارزانی و مەسرور بارزانی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه به‌رده‌وامه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌بواری گه‌نده‌ڵی و مادده‌ی
هۆشبه‌ر و تیرۆر زۆر جدی بوین و هه‌رداواكراوێك هه‌بێت ده‌ستگیری ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ
به‌غدا هه‌ماهه‌نگی ته‌واو ده‌كه‌ین.