سەردێڕ:

پەیامێکی نوێ لە ڕابەری باڵای ئێرانەوە لەبارەی دۆخی ناوچەکە

AM:09:36:30/08/2026

1124 جار خوێندراوەتەوە

رابەری باڵای ئێران پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە ئەوە بزانن کە ئەمریکا و ئیسرائیل دوژمنی ئەوانیشن، سەرەڕای هاوکارییەکانی نێوانیان. دەشڵێت، بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە هێرشەکان، مەترسیی گەڕانەوە بۆ یاسای دارستان زیاتر دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکدا جەختی لە پێویستیی جێبەجێکردنی فەرمانە ئایینییەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی کردەوە و رایگەیاند، هەر هەنگاوێک ببێتە هۆی ناکۆکی لە نێوان موسڵماناندا، خزمەت بە ئامانجەکانی دوژمنانی ئیسلام دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم سەردەمەدا کە ئەمریکا و هێزە خۆبەزلزانەکان دەمامکەکانیان لاداوە و رووی راستەقینەی خۆیان پیشانی جیهان داوە، هیچ کەسێک ناتوانێت کردە قێزەونەکان بخاتە ئەستۆی نەزانی و بێئاگایی.

خامنەیی روونیکردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل تەنیا دوژمنی ئێران و بەرەی بەرگری نین، بەڵکو دوژمنی سەرسەختی هەموو ئومەتی ئیسلامن و رێز لەو فەرمانڕەوایانەش ناگرن کە هاوکارییان دەکەن.

سەبارەت بە پرسی فەڵەستین و ئاسایشی کەنداو، رێبەری ئێران هۆکاری بێپەنا مانی گەلی فەڵەستین و کەوتنەژێر ستەمی ئیسرائیل بۆ نەبوونی یەکڕیزی لە نێوان موسڵماناندا گەڕاندەوە.

خامنەیی جەختی کردەوە، ئەگەر وڵاتانی دەوروبەری کەنداو لەژێر ئاڵای ئیسلامدا یەکیانگرتایە، هێزە بیانییەکان لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە نەدەوێران چاو ببڕنە سەر خاک و سامانیان.













گەلەری