AM:09:08:30/08/2026
992 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەی لە سەردانێکیدا بۆ موسکۆ، پێشنیازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لوتکەی سێقۆڵیی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، ڤلادیمێر پوتن و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کردووە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا.
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لەسەر زاری دوو چاوگی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لەگەڵ بەرپرسانی هەواڵگریی ڕووسیا کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا دەکرێت ڕووسیا ڕازی بێت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئەمریکا زێلێنسکییان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و پێشنیازی لوتکە سێقۆڵییەکە ئاگادار کردووەتەوە.
ئەم هەوڵە لەکاتێکدایە زێلێنسکی ڕەزامەندی لەسەر هەوڵێکی لەو شێوەیە دەربڕیوە،
بەڵام ئۆکراینییەکان گومانی زۆریان لە نییەتی پوتن هەیە و پێیان وایە ڕووسیا ئامادەکاری
بۆ هێرشێکی بەرفراوانی نوێ دەکات، پاشان جێگری سەرۆکی ئەرکانی زێلێنسکی ئاشکرای کرد
پوتن فەرمانی بە سوپاکەی کردووە ئامادەکاری بۆ چەند سیناریۆیەکی هێرشکردن لە
باکووری ئۆکرانیا بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دانوستانەکانی ئاشتی بە ناوبژیوانی ئەمریکا لە ناوەڕاستی
مانگی دووی ئەمساڵەوە ڕاگیرابوون، بەرپرسی دیوانی سەرۆکایەتیی ئۆکرانیاش ئاماژەی بەوە
کردووە ئەگەری هەیە لەم مانگە دانوستانەکان بە دەستپێشخەریی ئەمریکا دەستپێبکەنەوە.