PM:05:07:27/08/2026
804 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند، کە چەند رۆژێك پێش ئێستا هەوڵیاندابوو بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەر لە دەرەوە و لەناو ئامێری ڤەیپ بهێننە ناو هەرێمی كوردستانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە ڕۆژی ١٩ـی ئاب، توانیمان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکەین.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە كاتی دەستگیركردنی ئەو بازرگانانە، دەستیش گیرا بەسەر بڕێکی زۆر
ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانا بەشێوەی شل کە کرابووە ناو ئامێری (ڤەیپ) بە مەبەستی
بەکارهێنانی، ماددەکان لە دەرەوەی وڵات هێندرابوونە هەرێمی کوردستان.
ئاسایشی سلێمانی
باسی لەوەشکرد، ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی ٢٥ لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە
ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.