PM:01:23:07/04/2026
340 جار خوێندراوەتەوە
لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم کوژانەوەی کارەبای گشتی روویدا و وەزارەتی کارەبا لەوبارەیەوە رایگەیاند، "هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرز، گرفتی کوژانەوەی گشتی روویداوە".
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرز گرفتی کوژانەوەی گشتی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی کارەبا لە ئێستادا چارەسەرکردنی کێشەکەن و بەم
نزیکانە چارەسەر دەکرێت.