AM:09:00:02/04/2026
1540 جار خوێندراوەتەوە
ترەمپ لە وتارێکدا سەرکەوتنی سەربازیی وڵاتەکەی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا راگەیاند و وتی، ئەو مەترسییە ئەتۆمییەی بۆ ماوەی چەندین دەیەیە جیهانی هەراسان کردبوو، بەتەواوی کۆتایی پێهات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا وتی، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بەفڕۆکەی جەنگی جۆری B2، سەرجەم بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج و وێرانیانکردون، ئێستا ئێران نەک هەر توانای ئەتۆمیی نەماوە، بەڵکو هێزی ئاسمانیی و سەکۆکانی هەڵدانی موشەکیشی خاپورکراون، سوپای پاسداران کە بۆ ساڵانێکی درێژ مۆتەکەی ناوچەکە بوو، ئێستا بەتەواوی کاولکراوە، زۆربەی سەرکردە باڵاکانی ئەو وڵاتەش لەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.
گرنگترین قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لە وتارەکەیدا:
- ئێران
تووشی شکستێکی سەخت بووە، و بەشە هەرە سەختەکەی جەنگ کۆتایی هاتووە.
- ئێران
چیتر بەڕاستی هەڕەشە دروست ناکات.
- ئامانجە
ستراتیژییە سەرەکییەکان خەریکە تەواو دەبن.
- ئێمە
لەسەر رێچکەی راستین بۆ تەواوکردنی هەموو ئامانجە سەربازییەکانی ئەمریکا.
- ئەرکەکە
کۆتایی پێ دەهێنین و بە خێراییەکی زۆریش کۆتایی پێ دەهێنین، زۆر نزیک
بووینەتەوە.
- لە
ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا بە توندی لێیان دەدەین.
- دەکرێت
لە نەوتەکەیان بدەین.
- ئێران
بە شێوەیەکی نیمچە تەواو وێران کراوە، بەشە هەرە سەختەکە کۆتایی هاتووە.
- هەموو
کارتەکان بەدەست ئێمەیە و ئەوان هیچ کارتێکیان بەدەستەوە نییە.
- هەرگیز
ناتوانرێت متمانە بە ئێران بکرێت سەبارەت بە خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی.
- لە
ئێستادا گفتوگۆکان بەردەوامن.
- پێویستمان
بە گەرووی هورمز نەبووە و پێویستیشمان پێی نابێت.
- کاتێک
ململانێکە کۆتایی دێت، گەرووەکە بە شێوەیەکی ئاسایی دەکرێتەوە.
- بەرزبوونەوەی
نرخەکانی بەنزین لەم دواییانەدا "کورتخایەن" دەبێت.
هەروەها، داوای لەو وڵاتانە کرد کە
کەشتییەکانیان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، خۆیان بەرپرسیاریەتی پاراستنی ئاسایشی
کەشتییەکانیان هەڵبگرن.
هەرچەندە ترەمپ باسی لەوەکرد کە
ئامانجیان گۆڕینی رژێمەکە نییە، بەڵام هۆشدارییەکی داو وتی، "ئەگەر پێویست
بکات، لەدوو بۆ سێ هەفتەی داهاتودا هێرشی دیكه ئەنجامدەدەین کە ئێران
دەگەڕێنێتەوە بۆ چاخی بەردین، هەر لەئێستاوە رژێمەکە روو لهکەوتنە و شێوازی
مامەڵەی گۆڕاوە".
لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی، "جیهان
ئێستا شوێنێکی ئارامترە، سوپاسی هاوپەیمانەکانی وەک ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداوی
کرد و بەڵێنیدا کە ئەمریکا وەک هێزی یەکەمی جیهان، رێگەنادات هیچ "شێت و
بکوژێک" داهاتووی مرۆڤایەتی بخاتە مەترسییەوە."