سەردێڕ:

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت: هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار دەبێت لە دانیشتنی ١١ـی نیساندا یەکلایی بکرێتەوە

AM:08:25:02/04/2026

828 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی، بڕیاریان داوە بە دانیشتنی پەرلەمان لە ١١ـی نیسان بۆ هەڵبژاردنی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، پێویستە ئەو پرسە بە زوویی یەکلاییبکرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمارەوە رایگەیاند، پێویستە لە دانیشتنەکەی ١١ـی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراق پرسی سەرۆک کۆمار یەکلاییبکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی رابردوو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسیەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و هەیبەت حەلبوسی وتی، لە کۆبوونەوەکەداپرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و گرنگی هەنگاونان بۆ تەواوکردنی شایستە دەستورییەکانیان تاوتوێکردووە و وتیشی، بڕیاریانداوە رۆژی ١١ـی نیسان بۆ دیاری بکرێت بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.













گەلەری