PM:12:43:30/03/2026
940 جار خوێندراوەتەوە
بەرگری عێراق رایگەیاند، بنکەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا بە ئامانج گیرا و فڕۆکەیەکی جۆری (Antonov-132)ی سەر بە هێزی ئاسمانی عێراق بە مووشەكی گراد تێكشكێندراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، کاتژمێر ١:٥٥ خولەکی دوای نیوەی شەو، بنکەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا بە موشەکی ١٢٢ ملمی گراد كرایە ئامانج، كە لەناوچەكانی دەوروبەری بەغدادەوە هەڵدرابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەستدرێژییە بووەتە هۆی تێكشكاندنى فڕۆکەیەکی
جۆری (Antonov-132) سەر بە هێزی ئاسمانی عێراق و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
باسی لەوەشکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە گرتنەبەری
رێوشوێنی پێویست بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی هەڵدانی
موشەکەکە.