سەردێڕ:

ترەمپ: لە دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆمان لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە و زۆر بەرهەمداربوون

PM:03:58:23/03/2026

392 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، لە دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆمان لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە و زۆر بەرهەمداربوون و وتیشی، پێنج رۆژی دیکە هێرشکردنەسەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی ئابووری ئێرانیان راگرتووە. وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رەتیدەکاتەوە گفتوگۆیان لەگەڵ ئەمریکا هەبووبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، دوو رۆژی رابردوو گفتوگۆیان لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان و زۆر بەرهەمداربوون.

وتیشی، بە درێژایی ئەم هەفتەیە گفتوگۆکانیان بەردەوامدەبێت. دەشڵێت، سوپای ئاگادارکردووە پێنج رۆژیتر هێرشکردنەسەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران دوابخەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رەتی دەکاتەوە هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ئەمریکا هەبووبێت و دەڵێت، قسەکانی ترەمپ تەنها بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتە، وتیشی، چەند دەستپێشخەرییەک هەبوون بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بەڵام وەڵامی ئەوان روونە.













گەلەری