AM:10:50:23/03/2026
832 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ ئۆتۆمبێلێک لە لۆفەکانی کورتەک لە بناری قەندیل وەرگەراوە و کەوتووەتە ناو رووباری گاڕفێن و ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی تێدابووە کە برای یەکبوون، کەسێکیان بێ سۆراغە کە شۆفێرەکەیە و کەسێکیان بریندارە و کەسێکی تریشان سەلامەتە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە ئین ئاڕ تی وت، بەیانی ئەمڕۆ سێ هاوڵاتی دانیشتووی بناری قەندیل لە لۆفەکانی کورتەک ئۆتۆمبیلەکەیان وەرگەراوە و کەوتووەتە ناو رووباری گاڕفێن و سێ کەسی تیدا بووە کە کەسێکیان سەلامەتە و کەسێکی کەشیان قاچی شکاوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام تاکو ئیستا شۆفیرەکەی دیار نییە.
وتیشی، هەرسیکیان برا بوون و پیشەیان هەنگەوان
بووە بۆ سەیری هەنگەکان گەراونەتەوە قەندیل و توشی ئەو رووداوە بوون.