AM:09:16:23/03/2026
636 جار خوێندراوەتەوە
سكرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت، هاوکاری ئەمریکا دەکەن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و وتەبێژی کۆشکی سپیش دەڵێت، هاوپەیمانییەکە پێکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی و ئارامی و ئەمەش هاوتای سیاسەتی ئەمریکایە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، مارك روتە، سكرتێری گشتی ناتۆ وتیشی، گرنگە واشنتۆن هەنگاوی بنێت بۆ لەناوبردنی توانا ئەتۆمی و موشەکە بالیستییەکانی ئێران و دەشڵێت، لە چوارچێوەی گروپێکی ٢٢ وڵاتیدا هاوکاری ئەمریکا دەکەن سەبارەت بە چۆنیەتی کردنەوەی گەرووی هورمز.
کارۆل لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپیش وتی، هاوپەیمانییەکە پێکەوە کاردەکەن
بۆ دڵنیابوون لە هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی و ئارامی و ئەمەش هاوتای
سیاسەتی ئەمریکایە، بەبێ ئەوەی باجدەرانی ئەمریکی بە تەنیا بارگرانییەکە هەڵبگرن.