سەردێڕ:

سوپای ئیسرائیل: حەوت سەربازمان لە سنووری لوبنان برینداربووە

AM:08:19:23/03/2026

496 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنێکی خۆکوژی لە نزیک هێزەکانیان حەوت سەربازی وڵاتەکەی لەسەر سنوور و لەناو خاکی باشووری لوبنان برینداربوون.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئیفی دیفرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتی، حەوت سەربازی وڵاتەکەی لە باشووری لوبنان بریندار بوون و چوار لەو سەربازانە بەهۆی تەقینەوەیەک لە کاتی جوڵەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان برینداربوون.

هاوکات ماڵپەڕی "وڵا"ی ئیسرائیلی باسی لەوە کردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانەوە لە باشووری لوبنان، تاوەکو ئێستا ٤٨ سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون.

لە لایەکی ترەوە، حزبوڵڵای لوبنان ئاماژەی بەوەکرد، هێرشێکی ئاسمانییان لەرێگەی ژمارەیەک درۆنی خۆکوژیەوە ئەنجامداوە بۆ سەر خاڵێکی جێگیربوونی هێزەکانی ئیسرائیل لە نزیک خەلەت ئەلبوستان لە باشووری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی مارون ئەلڕاسی سەر سنوور و باسی لەوەکرد، هێرشەکە ئامانجەکەی پێکاوە و برینداری لێکەوتووەتەوە.













گەلەری