دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ٢٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٧١ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەهای زێڕ بەرزبووە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج ھەزار و ٢٧٨ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .
روودانی شەڕی
نێوان ئیسرائیل و ئێران نرخی زێڕی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە، لە کاتی شەڕ و
قەیرانەکاندا نرخی زێڕ بەزردەبێتەوە چونکە زێڕ بە پەنایەکی سەلامەتی دادەنرێت، لە
ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکان نرخی زێر بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.
ناسەقامگیری ناوچەیی و ترس لە بوونی شەڕێکی فراوان،
هەروەها ئەگەری پچڕانی گەرووی هورمز مەترسی بۆ زێڕ درووستکردووە و نرخەکەی
بەرزبووەتەوە.
شیکەرەوەکانی زێڕ دەڵێن، رۆژی دووشەممە لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕدا پێشبینی دەکرێت بەهایئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج هەزار و ٣٥٠ دۆلار بۆ پێنج هەزار و ٤٥٠ دۆلار مامەڵەی
پێوە بکرێت.
هاوکات، دامەزراوە گەورەکانی جەی پی مۆرگان و
یو بی ئێس پێشبینی دەکەن تا کۆتای ساڵی ٢٠٢٦، یەک ئۆنسە زێڕ بەهاکەی بەرز ببێتەوە
بۆ شەش هەزار – حەوت هەزار و ٢٠٠ دۆلار.
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ملیۆنێک و سێ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٧١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و ٢٢٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ٣٣٧ هەزار
دینارە