PM:12:43:06/03/2026
16660 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەل ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، سبەینێش لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و لە سەرجەم ناوچە سنووییەکان بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسی گشتی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی، سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک کەمێک نمە باران و بەفر بارین دەست پێدەکات پاشان لە کاتەکانی ئێوارە نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەگرێتەوە.
وتیشی، لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری دابارین زیاد
دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران بارین دەبێت هەروەها لەسەرجەم
ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت .
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
سۆران: ١٢ پلەی
سیلیزی
هەولێر: ١٣
پلەی سیلیزی
پیرمام: ١١
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٤
پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١١ پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٣
پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ١٢
پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٧ پلەی
سیلیزی