AM:11:53:04/03/2026
38792 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بە پشووی فەڕمی بەهۆی ساڵیادی راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، سبەینێ ٥ـی ٣ ساڵیادی راپەرینە مەزنەکەی گەلی کوردە و بەو بۆنەیەوە پشووی فەڕمی دەبێت لە هەرێمی کوردستان.
لە ٥ـی ئازاری ١٩٩١ خەڵک لە دەڤەری
راپەڕینەوە راپەڕینیان دەستپێکرد و لە ماوەیەکی کەمدا دەسەڵاتی بەعسیان کۆتایی
پێهێنا و لە رۆژی ٢١ی ئازار بە رزگارکردنى کەرکوک راپەڕین گەیشتە لوتکە.