AM:10:52:09/03/2026
788 جار خوێندراوەتەوە
عەلی لاریجانی دەڵێت، رێبەری نوێ توانای هەیە لە سایەی بارودۆخە هەستیارەکەی ئێستادا سەرکردایەتی ئێران بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا وتی، ئەنجومەنی شارەزایان سەرکردەیەکی نوێێ هەڵبژارد سەرەڕای هەڕەشەکان بۆ بەئامانجگرتنی ئەنجومەنەکە.
وتیشی،
رێبەری باڵای نوێ دەتوانێت وڵات بەڕێوەببات لەم بارودۆخە سەختەی ئێستادا و داواش لە گەلی ئێران دەکات وەک یەک ریز لە پشت رێبەری
باڵای نوێوە بوەستن.